Building 1, Baharan, Malik Mahmud Road0770 951 1111[email protected]

Improving Family’s Awareness through Reading

Project 5 of 22

English:

Hiwa Foundation and PDO are running a project named (Improving Family’s Awareness through Reading) in which four workshops are held in Ranya and its vicinity to introduce the ideas of the two valuable books: Mom Rules and Dad Rules. The project will last 3 months. The first step was taken in Nask kindergarten in Chwarqurna, which was attended by a number of parents.
The project is to promote the culture of reading on personal and family level. It aims to create a positive mentality among people in their dealings with domestic problems, knowing that tolerance and coexistence among families will positively affect the children and will result in a healthy, productive, and eventually stable society. Hiwa Foundation through open dialogues encouraged the families and asked them to participate in the project. .
The second step was taken on February 24th, 2015 in Azhi kindergarten in Ranya and the third step was taken in Haser kindergarten in Hajiawa attended by a number of parents.
The fourth and the final step were taken on April 14, 2015 in Glena kindergarten in Qaladze and were attended by a large number of parents who had been given the books previously for reading. First, the Foundation introduced the two books to the parents and then the contents of the books were explained, as well as the shortcoming of the current methods implemented by parents. Then, successful ways of education and upbringing families were discussed. Lastly, the participants were given a chance to discuss the ideas they learned from the two books.

Kurdish:

هیوا فاوندەیشن و رێکخراوى خەڵک بۆ گه‌شه‌پێدان، پرۆژەى (بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى خێزان لە رێگەى خوێندنه‌وه‌وه‌) ئەنجام دەده‌ن کە چوار چالاکى ۆرکشۆپى تێدا ئەنجام ده‌درێت لەسەر هەردوو کتێبى (یاساکانى دایک، یاساکانى باوک) له‌ ڕانیه‌و ده‌وروبه‌ری. ماوه‌ی ٣ مانگ ده‌خایه‌نێت و له‌ به‌رواری ١٧\٢\٢٠١٤ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ باخچه‌ی ساوایانی ناسك له‌ ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ ده‌ستمان به‌ كاره‌كانمان كرد كه‌ كۆمه‌ڵێك دایك و باوك به‌شداریان كردبوو.

ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لەو پڕۆژانەى کە بە شێوەیەکى گشتى هاندەرێکى سەرەکى دەبێت بۆ بە کلتورى کردنى کتێب خوێندەنەوە لە سەر ئاستى تاک و خێزان بە گشتى و لە هەمان کاتیشدا هەوڵێکیشە بۆ تێروانینى پۆزەتیفانەى مڕۆڤەکان بەرامبەر بە یەکترى و هەماهەنگى و چارەسەرکردنى ئەو کێشەو گرفتانەى کە لە ناو خێزاندا دروست دەبێت کە لە ژێر هەر ناونیشانێک بێت دواجار لە ڕێگەى ئەم پڕۆژەیەوە بتوانرێت گیانى لێبوردەیى و یەکتر قبوڵ کردن بێتە بنەماى پێکەوه‌ ژیانى خێزانەکان و ڕەنگدانەوەى بە سەر منداڵاکانیان چونکە خێزانێکى تەندروست مندالێکى تەندروست و بەرهەمدار بەرهەم دێنێت لە دواجاریش کۆمەڵگایەکى ئارام دەستەبەر دەبێت وە بۆیە گرنگی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە دەچێتە ناو خێزانەکانەوە لە ڕێگەى دایەلۆکێکى کراوەوە وە هانیان دەدات بۆ بەشداریکردن لەم پرۆژەیە.

له‌ به‌رواری ٢٤\٢\٢٠١٤ بۆ دووه‌م جار له‌ باخچه‌ی ساوایانی ئه‌ژی له‌ ده‌روازه‌ی ڕانیه‌ ده‌ستمان به‌ كاره‌كانمان كرد كه‌ كۆمه‌ڵێك دایك و باوك به‌شداریان كردبوو.

بۆ سێیه‌م جار له‌ باخچه‌ی ساوایانی هه‌سێر له‌ ناحیه‌ی حاجیئاوا ده‌ستمان به‌ كاره‌كانمان كرد كه‌ كۆمه‌ڵێك دایك و باوك به‌شداریان كردبوو.

له‌ به‌رواری ١٤\٤\٢٠١٥ رۆژی ٣ شه‌ممه‌ له‌ باخچه‌ی ساوایانی گلێنه‌ له‌ شاری قه‌ڵادزێ چواره‌مین(دوا چالاكی)مان ئه‌نجامدا له‌ پرۆژه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوۆشیاری خێزان له‌ ڕێگه‌ی كتێب خوێنیه‌وه‌ كه‌ تیێدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ دایكان و باوكان ئاماده‌یی ۆرك شۆپه‌كه‌ بوون كه‌ پێشتر كتێبه‌كه‌یان پێدرابوو تا بیخوێنه‌وه‌. له‌م ۆڕكشۆپه‌دا سه‌ره‌تا ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی گشتی له‌ سه‌ر ناساندنی ڕێكخراوو وه‌ باس كردنی ناوه‌رۆكی هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ یاساكانی باوك و یاساكانی دایك و سیستمی په‌روه‌رده‌ و ئه‌و كه‌مو كوڕیانه‌ی له‌ خێزاندا به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ به‌شداربوان ڕوون كرایه‌وه‌و دواتر تیشك خرایه‌ سه‌ر شێوازه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی خێزان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی دایكان و باوكان له‌ گه‌ڵ منداڵه‌كانیان و ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ باسكراون بۆ به‌شداربوان ڕوون كرایه‌وه‌ دواتر ده‌رفه‌ت درا به‌ به‌شداربوان تا خۆیان باس له‌ ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ بكه‌ن.

 

July 6, 2015no comments

MENU