Projects

هەڵبژاردن Projects

ئێمە بە چاوێکى گشتگیرانە لە بابەتى گەشەسەندنى کۆمەڵایەتیی دەڕوانین؛ بۆیە وەبەرهێنان لە پڕۆژەگەلێکدا دەکەین کە تەبان لەگەڵ ئەو بەها و نۆڕمە خێزانییانەى کە لە ناوچەکەدا ڕەگیان داکوتاوە. هاوکات هانى خەڵک دەدەین لە دەرەوەى ئەم چوارچێوە و سنوورەشدا بتوانن بیربکەنەوە. پەرەپێدان بە تاکەکان بەجۆرێک کە بیر لە ئێستا و داهاتووى کۆمەڵگاش بکرێتەوە، پەیوەندییان لەگەڵ چواردەوریاندا باشتر و بەپیتتر دەکات. ئەو ژینگە کۆمەڵایەتییانەش دەشێت قوتابخانە، ماڵ و خێزان یان پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بێت.